یاریده‌ده‌ری یه‌که‌می هادی عامری رایگه‌یاند" ئه‌و قسانه‌ی به‌ناوی منه‌وه له‌دژی پێشمه‌رگه وتراوه له میدیا کوردیه‌کاندا ئه‌سڵ و ئه‌ساسی نییه‌و من ئه‌و میدیایه ده‌ده‌مه داداگا".
عه‌بدولکه‌ریم یونس یاریده‌ده‌ری یه‌که‌می هادی عامری به شه‌فه‌ق نیوزی راگه‌یاندووه که په‌یوه‌ندی کردووه به عامریهوهو ئه‌و قسانه‌ی ره‌تکردۆته‌وه‌و وتویه‌تی" من پێش دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر وه‌سفی پێشمه‌رگه‌م کردووه له رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی تیرۆردا و وتومه ئه‌وان شهریکمانن له جه‌نگا دژی تیرۆر".
یاریده‌ده‌ره‌که‌ی عامری ده‌لێت" چۆن وا زوو له لێدوانه‌کانی په‌شیمان ده‌بێته‌وه‌و هێرش ده‌کاته سه‌ر ئه‌و هێزه که شهریکمانه".
عه‌بدولکه‌ریم یونس رایگه‌یاندووه که رێکخراوی به‌د ئه‌و که‌ناڵه ده‌داته دادگا که ئه‌و قسانه‌ی به‌ناوی ئه‌وه‌وه بڵاوکردۆته‌وه.
رێکخراوی به‌دریش له‌زاری وته‌بێژه‌که‌یانه‌وه قاسم ئه‌عره‌جی به‌یانێکی بڵاوکردۆته‌وه ئه‌و قسانه ره‌تده‌کاته‌وه که به‌ناوی هادی عامریهوه بڵاوکراونه‌ته‌وه.
وته‌بێژه‌که وتویه‌تی" هادی عامری هه‌میشه شانازی به‌وه‌وه ده‌کات که ساڵانیکی زۆر له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌دا کاری کردووه له‌چیاکانی کوردستان له‌سه‌رده‌می سه‌دامی دیکتاتۆردا"، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت" پێشمه‌رگه رۆڵی سه‌ره‌کی هه‌بووه له لاوازکردنی رژێمی پێشوو و روخاندنیداو ئێمه وه‌ک هاوڕێی خه‌بات و تێکۆشان ته‌ماشایان ده‌که‌ین".
ئه‌عره‌جی ده‌ڵێت: ئه‌وه ره‌تده‌که‌مه‌وه که گوایه عامری پێشمه‌رگه‌ی به فاشیل و یان کارتۆنی ناوبردووه. عامری هه‌میشه شانازی به‌وه‌وه ده‌کات که په‌یوه‌ندیه‌کی به‌رفراوانی له‌گه‌ڵ سه‌رکرده کورده‌کان هه‌یه‌و په‌یوه‌ندیه‌کانی (کورد- عه‌ره‌ب) بنه‌مای سه‌رکه‌وتنی پرۆسه‌ی سیاسیه له عێراق داده‌نێت".
ئه‌عره‌جی ده‌ڵێت" عامری له زۆر چاوپێکه‌وتنی میدیای هه‌ڵوێستی پێشمه‌رگه‌ی به‌رز نرخاندووه له به‌شداریکردنی له‌م دوایاندا له چه‌ندین شه‌ڕدا دژی تیرۆر".
دوێنی 4 ی ئه‌یلول که‌ناڵی رووداوی نزیک پارتی له‌هه‌واڵێکدا بڵاویکرده‌وه که گوایه په‌یامنێره‌که‌یان له‌رێگای ته‌له‌فونه‌وه په‌یوه‌ندیکردووه به هادی عامریهوهو ئه‌ویش له ڵێدوانێکدا پێشمه‌رگه‌ی به فاشیل و کارتۆنی ناوزه‌د کردووه.
ئه‌م په‌یوه‌ندیه دوای رۆژێک له‌کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌گه‌ری نێوان د. نه‌جمه‌دین که‌ریم و هادی عامری دێت له‌که‌رکوک که عامری وتویه‌تی "نابێت پێشمه‌رگه به‌بێ پرسی سووپای عێراق له ناوچه جێناکۆکه‌کان جموجوڵ بکات"، رۆژی 2 ی ئه‌یلولیش د. نه‌جمه‌دین که‌ریم په‌یامنێری رووداوی له کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌گه‌ریدا کرده ده‌ره‌وه‌و ئاماده نه‌بوو قسه‌یان بۆ بکات.
ئه‌مه له‌کاتێکدا پارتی ناکۆکیه‌کی گه‌وره‌ی له‌گه‌ڵ د. نه‌جمه‌دین که‌ریمدا هه‌یه.