دارایی لەبارەی دابەشکردنی مووچەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" ئەمڕۆ دووشەممە پرۆسەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران دەستپێدەکاتەوە و تا کۆتایی ئەم هەفتەیەش مووچەی چەند شوێنێکی دیکە دابەشدەکرێن". 

وەزارەتەکە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ دووشەممە، مووچەی وەزارەتەکانی (ناوخۆ، دارایی و ئابوری، بەڕێوەبەرایەتی دام و دەزگا نەوتییەکان و بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامە) دابەشدەکرێن. 

هەروەها سبەینێ سێشەممە (هێزی زێرەڤانی و فەرماندەی بەرگری فریاکەوتن و وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانییە سیاسییەکان و ئەنجوومەن و دەزگای ئاسایش) مووچە وەردەگرن.

ڕۆژی چوارشەممەش مووچەی هەریەک لە وەزارەتی (پەروەردەی هەرێم و کاروباری کۆمەڵایەتی و خاوەن پێداویستی تایبەت) خەرج دەکرێت. 

ڕۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ١٣ی نیسان مووچەی (وەزارەتی داد، ئەنجومەنی دادوەری، ئەوقاف و کاروباری ئاینی، مافی مرۆڤ، دەستەی دەسپاکی، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی ژینگە، دەزگای مین، ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن، دیوانی چاودێری دارایی، پلان دانان، وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، سامانە سروشتیەکان، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو) دابەشدەکرێن. 

دارایی هەرێم هەفتەی ڕابردوو لیستی مووچەى فەرمانبەرانی بۆ مانگى سێی ئەمساڵ بڵاوکردەوە و پێنجشەممەش پرۆسەی دابەشکردنی مووچە دەستپێکردەوە و رۆژی ٢١ی ئەم مانگەش دابەشکردنی مووچە کۆتایی دێت.


AM:09:01:10/04/2023