بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە نرخی زێڕ لە کاتی کردنەوەی بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان، بەهۆی دابەزینی نرخی دۆلاری ئەمریکیەوە بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی کە هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە هەزار و ٩٩٤ دۆلاری ئەمریکی مامەڵەی پێوەدەکرێت، لە کاتێکدا دوێنێ هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە دوو هەزار و حەوت دۆلار بوو.
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بەم شێوەیەیە:
- نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار ٢٤ بە (٤٥٧) هەزار دینارە، دوێنێ بەیانی بە (٤٨٠) هەزار دینار بوو.
- نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار ٢١ بە (٤٠٩) هەزار دینارە، دوێنێ بە (٤٢٥) هەزار دینار بوو.
- نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار ١٨ بە (٣٤٣) هەزار دینارە، دوێنێ بە (٣٦٠) هەزار دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرا.
- نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار ٢٢ بە (٤٢٠) هەزار دینارە، دوێنێ بە (٤٤٠) هەزار دینار بوو.