سبەینێ پرۆسەی دادگایکردنی هۆزان جانێ و جانێ حەیران له‌ هه‌ولێر بەڕێوەدەچێت

سبەینێ پرۆسەی دادگایکردنی هۆزان جانێ خانمە هونەرمەندی دیاری باکووری کوردستان و جانێ حەیران لە هەولێر بەڕێوەدەچێت 

لەمبارەیەوە هۆزان جانێ لە تویتێکدا لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند" سبه‌ینێ له‌ هه‌ولێر دادگاى من و ئه‌م دزه‌یه‌ کە مافى کەسایەتی و هونەری من دزرابوو، پێویسته‌ دادگا هەقیقەت و عەدالەت بێت". 

ساڵى رابردوو دواى گه‌رانه‌وه‌ى هۆزان جانێ بۆ هه‌رێمى كوردستان راگه‌یاندبوو، ئه‌و له‌به‌ر گۆرانیبێژێك به‌ناوى (جانێ حه‌یران) هاتووه‌ بۆ هه‌رێم و سكاڵای له‌سه‌ری تۆماركردووه‌ لێى نابورێت تا ده‌گاته‌ سزاى خۆى.

هۆزان جانێ یه‌كێكه‌ له‌ هونه‌رمه‌نده‌ به‌ناوبانگه‌كانى كورد، له‌ ساڵى ١٩٧١ له‌ باكورى كوردستان له‌ دایك بووه‌، له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى چه‌ندین جار خه‌ڵاتى وه‌رگرتووه‌ و هه‌ڵگرى ره‌گه‌زنامه‌ى ئه‌ڵمانییه‌.


AM:11:02:10/04/2023