لە بەشێک لە پارێزگاکانی عێراق سبەینێ کرایە پشووی فەرمی

بە بۆنەی ساڵیادی شەهیدکردنی ئیمام عەلی بڕیارە سبەینێ چوارشەممە لە چەند پارێزگایەکی عێراق پشووی فەرمی بێت. 

نوسینگەی راگەیاندنی پارێزگای کەربەلا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند" سبەینێ بە بۆنەی ساڵیادی شەهیدکردنی ئیمام عەلی لە سەرجەم دامودەزگاکانی سنووری پارێزگاکە پشووی فەرمی دەبێت". 

هاوکات لە هەریەک لە پارێزگاکانی (میسان، نەجەف، موسەننا) بڕیاریان دا کە سبەینێ بۆ سنووری پارێزگاکانیان پشووی فەرمی بێت. 


PM:12:01:11/04/2023