لە ڕوداوێکى تەقەکردن لە ئەمریکا ١٤ کەس بوونە قوربانى

لە ولایەتی كێنتاكی ئەمریكا، روداوێكی تەقەكردن رویدا و تێیدا ٦ كەس گیانیان لەدەستدا و ٩ی دیکە بریندار بوون و دواتریش تەقەكەرەكە كوژرا.

سەرچاوەكانی هەواڵی ئەمریكا بڵاویانكردووەتەوە، لە ناوەڕاستی شاری لویزفیڵ لە ولایەتی كێنتاكی كە دەكەوێتە باشوری ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكاوە، كەسێك بە ناوی "كۆنۆر ستۆرجۆن" كە تەمەنی ٢٥ ساڵە، دەستی كردووە بە تەقەكردن لە هاوڵاتیان.

باسیان لەوەشکردوە، ئەو كەسە فەرمانبەری بانك بووە و ٦ كەسی كردووە و ٨ی تری بریندار كردووە، دوای روبەڕوبونەوەی لەگەڵ ئەفسەرانی پۆلیسدا تەقەی لێكراوە و لە شوێنی روداوەكە گیانیان لەدەستداوە.

هێزەكانی پۆلیسی كێنتاكی ئاشكرایان كردووە، كۆنۆر بەشێك لە هێرشەكەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بە لایڤ بڵاوكردووەتەوە و هەوڵیداوە تەقە لە هێزەكانی پۆلیس بكات، بەڵام وەڵام دراوەتەوە كوژراوە.


PM:01:51:11/04/2023