ئیدارەی سەربەخۆی سۆران رایدەگەیەنێت، بەهۆی بارانبارینی زۆرەوە سبەینێ لە سنوورەكەیان پشووە.
نوسینگەی تایبەتی سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بڵاویكردەوە، بەهۆی داخرانی بەشێكی زۆری رێگا سەرەكییەكان لە قەزا و ناحییەكانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، هەڵگورد شێخ نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بڕیاریدا سبەی پێنجشەممە پشووی فەرمی بێت لە سەرجەم دامودەزگا حكومییەكانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، جگە لەو بەڕێوەبەراتیی و فەرمانگانەی دەوامی ئێشكگرییان هەیە.