لە سلێمانی نرخی گۆشت دیاری كرا

بەڕێوەبەرایەتی چاودێری بازرگانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت" گۆشتی بەرخ یەك كلیۆ ٢٠ هەزار دینار دەبێت و یەك كیلۆ قیمە ١٩ هەزار دینارە". 

لە نووسراوێکدا کە واژووی سۆران عەبدولغەفوور بەڕێوەبەری ژووری چاودێری بازرگانی سلێمانی لەسەرە تێیدا هاتووە" نرخی یەک کیلۆ گۆشتی بەرخ لە ٢٢ هەزارەوە کەمدەکرێتەوە بۆ ٢٠ هەزار دینار و نرخی گۆشتی گوێرەکەش دەکرێت بە ١٩ هەزار دینار". 

ئەوەشی خستەڕوو، هەر كەسێك گۆشت لەسەروو ئەو نرخانەی دیاری كراوە فرۆشت، پێویستە هاوڵاتییان پەیوەندی بە لیژنەکانی چاودێری بازرگانییەوە بکەن. 


PM:01:31:13/04/2023