بەڕێوبەرایەتی گشتی باجەكان ڕایدەگەیەنێت" بەهۆی فێڵكردن و خۆدزینەوە لە باج زیاتر لە ١١ هەزار كۆمپانیا و باجدەر سزا دراون".
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی باجەکان لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان، لە ماوەی چوار ساڵدا ١١ هەزار و ٥٩٤ کۆمپانیا و باجدەر بەهۆی فێڵکردن و خۆدزینەوە لە باج سزادراون و ڕوبەڕوی ڕێکاری یاسایی کراونەتەوە.
دکتۆر کەمال تەیب بەڕێوەبەری گشتی باجەکان لە وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕایگەیاند" ئەو کۆمپانیا و شوێن و باجدەرانەی سزادراون لە ژمێرەی ساڵانەیان فێڵیان لە حکومەت کردووە و خۆیان لە باجدان دزیوەتەوە لە کاتێکدا بەپێی یاسا پێویست بووە باج بدەنە حکومەت".
وتیشی" ئەوانەی سزادراون ئەو شوێن و کەسانەی نەگرتۆتەوە کە داهاتیان نزمە و کار و پیشەکەیان سنوردارە".