کرۆس و ڤینسیۆس دووردەکەونەوە

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان ئامادەنەبوونی هەریەکە لە ڤینیسیۆس جونیۆر و تۆنی کرۆس، لە یانەی ڕیال مەدرید، بەرامبەر قادش لە خولی ئیسپانیا رادەگەیەنن.

 قادش ڕۆژی شەممە ١٥ی نیسان لە گەڕی بیست و نۆیەمی پاڵەوانێتی خولی ئیسپانیا بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید یاری دەکات.
 هۆکاری ئامادەنەبوونی ڤینیسیۆس جونیۆر و تۆنی کرۆس لە مەشقەکانی ڕیال مەدرید بەپێی ڕۆژنامەی "eldesmarque”، کرۆس و ڤینیسیۆس جونیۆر ئەمڕۆ لە "ڤاڵدێبیباس” ڕاهێنانیان نەکردووە، چونکە هەستیان بە  ئازاری ماسولکەیی کردووە.

 لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئەو دوو یاریزانە لە یارییەکەی کادیز لە خولی ئیسپانیا دووردەکەونەوە، بەو هیوایەی لە یاریی گەڕانەوەی چێڵسی لە قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ ئامادەبن.

  سێشەممە ١٨ی نیسان لە یاریگای ستامفۆرد بریج، چێڵسی لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر یانەی ڕیال مەدرید یاری دەکات.


PM:01:29:14/04/2023