ئاگاتان لێیە چاڤی چی وت لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستی لەگەڵ بەرشەلۆنە

چاڤی هێرناندێزی ڕاهێنەری یانەی بەرشەلۆنە لە ماوەی داهاتوودا بەردەوام بوو لە قسەکردن لەسەر داهاتووی خۆی، لەناو یاریگای کامپ نو.

 خوان لاپۆرتا، سەرۆکی یانە کەتەلۆنییەکە، دەیەوێت گرێبەستی چاڤی تا ساڵی ٢٠٢٦ نوێ بکاتەوە، ئەمەش دوای ئاستێکی نایابی یانەکە لە ژێر سەرکردایەتی ئەو و  بردنەوەی  جامی سوپەری ئیسپانیا.
 چاڤی هێرناندێز پێشەنگی ڕیزبەندی ئێستای لالیگای ئیسپانیایە و بە 13 خاڵ لە پێش یانەی ڕیال مەدریدی دووەمی ڕیزبەندی کەوتووە، کە ئەمەی دوایی لە جامی پاشادا یانەکەی ئەو راهێنەرەیان دەرکرد.
 لە میانەی کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەی پێش ڕووبەڕووبوونەوەی بەرشەلۆنە و خیتافی لە گەڕی بیست و نۆی خولی ئیسپانیا، چاڤی هێرناندێز جارێکی دیکە قسەی خۆی کردەوە بۆ ئەوەی باسی نوێبوونەوەی گرێبەستەکەی بکات.

 چاڤی دەڵێت: دڵخۆشم، زۆر قسە لەگەڵ ماتیۆ و جۆردی سەرۆکی یانەکە دەکەم، ئێمەش ئەم متمانەیەمان هەیە، ئێستا، دەبێت سەرنجمان لەسەر بردنەوەی خولی ئیسپانیا بێت، چونکە دەبێت بیبەینەوە و دواتر باسی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەم دەکەین ."
لەسەر یاریەکەی سبەی خیتافی چاڤی وتی :" خیتافی ڕکابەرێکی شەڕانگێزە و لە یاریگای خۆیدا چەند خاڵێکیان بەدەستهێناوە، یارییەکی ئاڵۆز دەبێت، چاوەڕێی یارییەکی قورس دەکەم".


PM:08:39:15/04/2023