دكتۆر مه‌حمود عوسمان سیاسه‌تمه‌داری ناسراوی كورد، دەڵێت " دۆخی هه‌رێم خراپه، یه‌كێتی و پارتی كه نیوه به نیوه ئیداره‌ی هه‌رێم ده‌ده‌ن بوون به دوژمنی یه‌كتری ".
مەحمود عوسمان سیاستەمەداری بە ئەزموونی کوردستان بە دەنگی ئەمەریکای راگەیاند " دۆخی هه‌رێم خراپه، یه‌كێتی و پارتی كه نیوه به نیوه ئیداره‌ی هه‌رێم ده‌ده‌ن بوون به دوژمنی یه‌كتری، هیچ ئاماژه‌یه‌كیش نییه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوانیان، مادام ئه‌م دوو حزبه پێكه‌وه دانانیشن و كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ناكه‌ن، دۆخه‌كه گه‌یشتووه‌ته ڕاده‌ی دوژمنایه‌تی یه‌كتری."
دكتۆر مه‌حمود عوسمان دەشڵێت"به‌غدا هه‌وڵ ده‌دات شته‌كانی هه‌رێم هه‌مووی لای خۆی بێت، ده‌سه‌ڵاتی به‌هێزتر بێت و پاره‌ی نه‌وتی فرۆشراوی هه‌رێمی له ژێر چاودێری دا بێت، بۆیه ڕوونه ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم كه‌مده‌بێته‌وه و هه‌ژموونی عێراق زیاتر ده‌بێت."
ئەو پێیوایه، گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌رێم بۆ به‌غدا ناچاری بوو، چونكه ڕێگه‌ی تری له‌به‌رده‌م دا نه‌مابوو، وتی"خۆزگه هه‌رێم چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر بێ ئه‌وه‌ی فشاری له‌سه‌ر بێت، خۆی گه‌ڕابایه‌ته‌وه بۆ به‌غدا و به‌فشار نه‌گه‌ڕایه‌ته‌وه، چونكه هه‌رده‌بوو كێشه‌كان له‌گه‌ڵ عێراق چاره‌سه‌ر بكرێن، چونكه كاتێك هه‌رێم نه‌وتی ده‌فرۆشت نه‌یده‌توانی ئابووری سه‌ربه‌خۆ بكات و نه‌وتیشی هه‌رزان ده‌فرۆشت، توركیاش ته‌حه‌كومی به‌مه‌سه‌له‌كه‌وه ده‌كرد، بۆیه ئه‌م رێگه‌یه عه‌مه‌لی نه‌بوو."
دكتۆر مه‌حمود وتی"توركیا ڕێگه نادات نه‌وتی هه‌رێم بڕوات و بیانووی ئه‌و ملیار‌و نیوه‌یه كه وه‌كو قه‌ره‌بوو كه‌وتووه‌ته سه‌ری، پاشان عێراق و توركیا له گفتووگۆدان، مه‌رجی توركیا ناساندنی په‌كه‌كه‌یه وه‌كو هێزێكی تیرۆرستی، ئه‌مه كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه و چاره‌سه‌ركردنی ئاسان نییه."
بۆ چارەسەرکردنی ئەو قەیرانە داراییەی رووبەڕووی هەرێم بۆتەوە بەهۆی نەفرۆشتنی نەوتەوە، دکتۆر مەحمود دەڵێت "ده‌بێت عێراق قه‌رز بداته هه‌رێم، تا ئه‌وكاته‌ی نه‌وت ده‌ڕوات و دواتر له پشكه بودجه‌ی هه‌رێم ببڕێت، له‌مه زیاتر ڕێگه‌ی تر نییه."