"گەڕانەوەی پاشکەوتی مووچە دەچێتە پرۆژەی بودجەی ٢٠٢٣ ی عێراقەوە"

نەوەی نوێ رایدەگەیەنێت کە واژووی ٦٠ ئەندام پەرلەمانی عێراقیان کۆکردۆتەوە بە مەبەستی گەڕاندنەوەی پاشەکەوتی مووچەو دەچێتە نێو بودجەی ٢٠٢٣ ی عێراقەوە.
 
نەوەی نوێ لە راگەیاندنێکدا دەڵێن " حەلبوسی واژۆی لەسەر داوای فراکسیۆنی نەوەی نوێکرد تایبەت بە گەرانەوەی پاشەکەوتی فەرمانبەران".

ئەو جوڵانەوەیە دەشڵێن" گەڕانەوەی پاشەکەوتی مووچە بنێردرێتە لیژنەی دارایی و ناو بودجەی عێراقەوە".

نەوەی نوێ واژووی  ٦٠ پەرلەمانتارانی عێراقی بۆ داواکە کۆکردەوەو ئەو دەمە ئاراستەی سەرۆکی پەرلەمانی کردو ئەویش لای خۆیەوە ناردییە لیژنەی دارایی و لەوێوە بۆ ناو پرۆژە یاسای بودجە. 

پاشەکەوتی مووچە کە لە ساڵی ٢٠١٤ ەوە دەستیپێکرد، مووچەخۆرانی هەرێم بە دەیان مووچەی مانگانەیان لەلای حکومەتی هەرێم کەڵەکە بووە.



AM:12:18:16/04/2023