درۆنێک لە نزیک هێزەکانی پێشمەرگە لە سنوری پارێزگای هەولێر کەوتەخوارەوە

شەوی رابردوو درۆنێک لە نزیک هێزەکانی پێشمەرگە لە نزیک ناحیەی قوشتەپەی سەر بە پارێزگای هەولێر کەوتە خوارەوە.

عەقید حەسەن محەمەد سوور فەرماندەی فەوجی سێ لە لیوای دووی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم بە میدیای پارتی ڕاگەیاند" شەوی ڕابردوو ئاگاداربووین درۆنێک لە نزیک ناحیەی قوشتەپە دەسووڕایەوە، سەرووی خۆمان لێ ئاگادارکردەوە، بەڵام نیوەشەوی ڕابردوو درۆنەکە کەوتووەتە خوارەوە". 

ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ پاراستنی گیانی پێشمەرگەکان تاوەکو بەرەبەیان نەچوونەتە لای درۆنەکە، ڕوون نییە درۆنی چ وڵاتێکە، چونکە هیچ هێمایەکی وای لەسەر نییە کە بناسرێتەوە.


PM:12:01:17/04/2023