مەسرور بارزانی بڕیاری خەرجکردنی ١٤ ملیار دیناری بۆ سلێمانی دەرکرد


مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان (ماوە درێژكراوە) ڕەزامەندی داوە لەسەر خەرجكردنی ١٤ ملیار و ٩٧٥ ملیۆن دینار بۆ سنووری پارێزگای سلێمانی.

حكومەتی هەرێم بڵاویكردەوە، ئەو بڕە پارەیە، بەمەبەستی گواستنەوە و كۆكردنەوەی خۆڵ و خاشاك لە سنووری سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی خەرج دەكرێت.

هەر بەپێی راگەیەنراوەكە، بڕی پارەكە لەسەر بودجەی سەرۆكایەتیی شارەوانی سلێمانی بەشێوەی كەمگەری بۆ ماوەی یەك ساڵ خەرج دەكرێت.



PM:02:21:17/04/2023