بەهۆی نەبوونی پارەوە مووچەی هەندێک شوێن دوادەکەوێت

تا دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە  مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی خوێندنی باڵا لە سلێمانی دابەش نەكراوە.

ئەگەرچی بەپێی خشتەی وەزارەتی دارایی بڕیارە ئەمڕۆ مووچەی فەرمانبەرانی خوێندنی باڵا دابەش بكرێت، بەڵام تا دوا نیوەرۆ ئامادەکردنی ئەم هەواڵە پارە لەبەردەست نەبووە بۆ دابەشکردنی مووچە. 

ئەمەش لەكاتێكدایە لە ڕاگەیاندنێكدا بانكی باخان بڵاویكردەوە "رۆژی پێنجشەممە تەنها مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگە بە پلەی نەقیب دابەشدەكرێت و ئەو ئەفسەرانەی دیكە كە ماون دابەشكردنی مووچەكانیان دەكەوێتە دوای جەژنی رەمەزان.

دوو رۆژ ماوە بۆ جەژن و حكومەتی (ماوە بۆ درێژكراوە) ی هەرێمی كوردستان مووچەی هەندێك لە فەرمانگە حكومییەكانی نەداوە و بە هۆكاری نەبوونی پارە لەبانكەكاندا.



PM:04:25:18/04/2023