پۆلیسی گەرمیان: بەهۆی ڕووخانی کەنێکەوە گەنجێک گیانی لەدەستدا

پۆلیسی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت" ئێوارەی ئەمڕۆ کەنێک بەسەر شوانکارێکدا ڕووخا و دەست بەجێ گیانی لەدەستدا". 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیدارەی گەرمیان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە لە چەمی گەڕەکی ئەو بەری قەزای کفری کەنێک بەسەر گەنجێکی شوانکارێکدا دەڕوخێت، بەهۆیەوە شوانەکە گیانی لەدەستدا.

پۆلیسی گەرمیان ئاماژەی بەوەشکردووە، گەنجەکە ناوی (شاهۆ شیروان حاجی حسین )ە و لە دایبکووی ٢٠٠١ەو لە ئەنجامدا گیانی لەدەستدا، لەئێستاشدا تەرمەکەی دەرهێنراوە و بە مەبەستی توێکاری ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوە.


PM:07:30:18/04/2023