ئەمڕۆ بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لەسەر (١٨٢) دۆنم زەوی ئامادەیی كشتوكاڵی بەكرەجۆ ڕایگەیاند" وەبەرهێنێك پشتوپەنای هەیە دەیەوێت زەوی ئامادەیی بەكرەجۆ بكاتە پڕۆژەی نیشتەجێبون".
دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لە کۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" ماوەیەکە نووسراو بۆ بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی دەکرێت کە دەیانەوێت ١٨٢ دۆنم زەوی ئامادەیی کشتوکاڵی بەکرەجۆ بکرێت بە پرۆژەی نیشتەجێبوون ئێمەش نوسراوەكان رەتدەكەینەوە و دڵنیام پشتوپەنای هەیە".
ئاماژەی بەوەشكرد، لەمەودوا هەركەسێك بۆ هەر مەبەستێك داوای لەوشێوەیان لێبكات لە پەیجی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی بڵاویدەكەنەوە تا بۆ هەموو خەڵك ئاشكرابێت.
لای خۆشیەوە مەلا یاسین وتەبێژی یەکێتی وەبەرهێنانی کوردستان ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە لە چاوپێکەوتنێکدا بە کەناڵی کوردستان ٢٤ی راگەیاند" ئەو زەوییەی کە پێشتر بۆ قوتابخانەیەکی ناوەندی لە سێکتەری پەروەردە تەرخانکرابوو کەوتووەتە نێو پرۆژەیەکی نیشتەجێبوون، بەڵام پەروەردەی سلێمانی لە بەرانبەردا قەرەبوو دەکرێتەوە".
وتیشی" بەپێی ماستهر پلانی شاری سلێمانی، ئهو زهوییه كهوتووهته شوێنی نیشتهجێبوونهوه، له كۆی رووبهری (١٨٢) دۆنم بۆ دروستكردنی سێ ههزار یهكهی نیشتهجێبوون، بۆ كۆمپانیای بهڕێز تهرخانكراوه، بڕیاری كۆتاییش لهسهر ئهو زهوییه دراوه و كه پڕۆژهی نیشتهجێبوونی لهسهر دروست دهكرێت".