تەندروستی سلێمانی لەبارەی رۆژانی جەژنەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت" لە رۆژانی جەژنی رەمەزاندا نەخۆشخانەکان بە شێوەی ئێشکگر کراوە دەبن". 

لە ڕاگەیاندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند" لە رۆژانی پشووەکانی جەژنی رەمەزان جگە لە نەخۆشخانە فریاکەوتنەکان سەرجەم نەخۆشخانەکان سەنتەرە گرنگەکانی وەك (سەنتەرەکانی گورچیلەی دەستکرد، بانکی خوێن) بەشێوەی ئێشکگر کراوە دەبن". 

ڕوونیشیكردەوە، هاوڵاتییان دەتوانن لە کاتی بوونی هەر حاڵەتێکی کتوپڕدا پەیوەندی بە سەنتەری فریاکەوتنی خێرای تەندروستی ژمارە (١٢٢) بکەن.


PM:05:04:20/04/2023