پۆلیسی ئیدارەی گەرمیان دەستگیركردنی كەسێكی بە تۆمەتی كوشتنی کەسێک راگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیدارەی گهرمیان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" بهرهبەیانی ئەمڕۆ هەینی ئاگادارکراینەوە لە بوونی تەرمێک لەسەر ڕووباری سیروان و دەستبەجێ تیمهكانی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان، چوونە شوێنی ڕوداوەکە و دوای ئەوەی بەڵگە و زانیاری دروست لەسەر تاوانەکە کۆکرایەوە، توانرا تۆمەتبار بناسرێتەوە، ئێستادا تۆمەتبارهكه لە لای پۆلیسە و بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی (٤٠٥) بەندکراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵی دەستیپێکردوە".
لەسەر چۆنێتی ڕووداوەکە پۆلیسی گەرمیان ئاماژە بەوەدەکات، "تۆمەتبار" درهنگانێكی شەوی ڕابردوو بە چەکی جۆری دەمانچە هەستاوە بە کوشتی هاوڕێیەکی خۆی بە ناوی (خالید ڕەحیم محمد)، لە دایکبووی (١٩٩٣)، دانیشتووی قەزای کەلار - بنگرد، ئێستا بە مەبەستی توێکاری تەرمی ناوبراو ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوە.