گەرمیان.. ماتۆڕسوارێک تەقە لە سێ هاوڵاتی دەکات

لە کەلار ماتۆڕی سوارێک تەقە لە سێ کەس دەکات و یەکێکیان بریندار دەکات و تۆمەتبارەکە هەڵدێت.

عەلی جەمال قه‌دوری، بەرپرسی ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان لەڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە" نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی ٢١ ی نیسان، لە گەڕەکی شەهیدان، نزیک نەخۆشخانەی شەهید شێرەی نەقیب، تۆمەتبارێک لەسەر ماتۆڕسکیلێک، بە دەمانچە تەقەی لەسێ هاووڵاتی کرد، کە کێشەی لەگەڵ یەکێکیان هەبووە".

بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت" دوو گوللـە بەر هاوڕێیەکی ئەو کەسە دەکەوێت کە کردوویەتە دەکەوێت کە لەگەڵیدا بووە".

 ئاماژەی بەوەشکرد کە بریندارەکە ڕەوانەی بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار کراوە و چارەسەری پێویستی بۆ ده‌كرێت".

پۆلیس دەستی بە لێکۆڵینەوە کردوە و دادوەر فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ تۆمەتبار دەرکردوە، بەڵام تا ئێستا نەگیراوە".



PM:05:27:21/04/2023