ئەنجامی نوێترین راپرسی بۆ هەڵبژاردنی كاندیدەكانی سەرۆكایەتی توركیا ئاشكرا دەكرێت


دامەزراوەی لێكۆڵینەوەی یۆنەیلەم لە نێوان ١٤ تا ١٦ی نیسان ڕاپرسییەكی ئەنجامداوە و بەپێی ڕاپرسییەكە دەنگەكانی كڵچدار ئۆغڵو لە پێش ئەردۆغانەوەیە.

ئەمڕۆ، دامەرازراوەی لێكۆڵینەوەی یۆنەیلەم ئەنجامی ئەو ڕاپرسییەی بڵاوكردەوە، كە لە ڕۆژانی ١٤ تا ١٦ی ئەم مانگەدا ئەنجامی داوە، لە ڕاپرسییەكەدا دوو هەزار و ٤٢٢ كەس بەشدارییان كردووە و پرسیاریان لێكراوە لە ١٤ی ئایاردا دەنگ بە كام لە كاندیدەكانی سەرۆك كۆمار دەدەن.

بەپێی ڕاپرسییەكە، كەمال كڵچدار ئۆغڵو كاندیدی هاوپەیمانی میللەت ٤٨.٦٪ی دەنگەكان بەدەست دێنێت و ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی كاندیدی هاوپەیمانی كۆماریش ٤٣٪ی دەنگەكان دێنێت، هەروەها مەحرەم ئینجەی سەرۆكی پارتی مەملەكەت ٥.٦٪ دەنگەكان و كاندیدی هاوپەیمانی ئاتا، سینان ئۆگان ٢.٨٪ دەنگەكان بەدەست دێنێت.

هەر بەپێی ڕاپرسییەكە هیچكام لە كاندیدەكان لە گەڕی یەكەمی دەنگداندا ناتوانن ٥٠٪ی زیاتری دەنگەكان بەدەست بێنن، بەڵام كڵچدار ئۆغڵو بە جیاوازییەكی زۆر لە پێش ئەردۆغانەوەیە.



PM:11:44:21/04/2023