"کۆتایی مانگی داهاتوو دەنگ لەسەر پرۆژە یاسای بودجە دەدرێت"

ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمان ڕایگەیاند " کۆتایی مانگی داهاتوو دەنگ لەسەر پرۆژە یاسای بودجە دەدرێت".

جەمال کۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بۆ ئاژانسی بەغداد ئەلیەوم ڕایگەیاند" لە دوای کۆتایی هاتنی پشووی جەژنی رەمەزان لیژنەی دارایی پەرلەمان دەگەڕێتەوە بۆ گفتوگۆکردنی تێبینییەکان لەسەر بڕگەکانی پرۆژە یاسای بودجە و کورتهێنان لە بودجەدا فراکسیۆنەکاندا گفتگۆ دەکەن".

ئەم ئەندامە ئاماژەی بەوەشدا،  دەنگدان لەسەر بودجە کۆتایی مانگی ئایندە دەبێت، لە نیوان سەرجەم فراکسیۆنەکانی پەرلەمان رێكه‌وتنێكی‌ سیاسی‌ له‌وباره‌یەوە کراوە.

جەمال کۆچەر باسی لەوەشکرد، لەسەر کەمکردنەوەی کورتهێنان لە بودجەدا کاردەکەین، تا رێگری لە لێکەوتە ئابوورییەکان بکەین بەهۆی ئەو کورتهێنانە گەورەیەی لە پرۆژە یاسای بودجەدا هەیە.



PM:09:57:22/04/2023