بایرن میونخ بڕیاری خۆی لەسەر داهاتووی توخێل دا

 دوێنێ یانەی بایرن میونشن تووشی دۆڕانێکی سەرسوڕهێنەر بوو بەرامبەر یانەی ماینز، بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک، لە خولی تۆپی پێی ئەڵمانیا.
 بایرن میونشن بە کۆکردنەوەی 59 خاڵ لە پلەی دووەمی خولی ئەڵمانیدایە، بروسیا دۆرتمۆندیش بە کۆکردنەوەی 60 خاڵ پلەی یەکەمی وەرگرتەوە.

 ئیدارەی بایرن میونشن دوای دەرچوونی لە چامپیۆنزلیگ ڕەخنەی زۆری لێگیرا، هەروەها ئەنجامی یارییەکەی دوێنێی خولی ئەڵمانیش.

 بەگوتەی فابریزیۆ ڕۆمانۆ ڕۆژنامەنووسی متمانەپێکراو، بایرن میونشن هەڵوێستی خۆی بەرامبەر تۆماس توخێل ناگۆڕێت، گرنگ نییە لە بۆندسلیگا چی ڕووبدات.

 پلاندانان لە نێوان بایرن میونشن و توخێل بۆ بازاڕی گواستنەوەی هاوینە ئەنجام دەدرێت بەمەبەستی دەستپێکردنەوەی پڕۆژەکە بۆ وەرزی داهاتوو.

 گرێبەستی بایرن میونشن لەگەڵ هێرشبەرێکی نوێ، ئەولەویەتێکی گەورەیە بۆ یانەکەش، چونکە یاریزانە باڤارییەکە هەوڵدەدات بۆ وەرزی داهاتوو هێڵی پێشەوە بەهێزتر بکات.


PM:01:50:23/04/2023