بەپەلە.. داعش قەزای خەبات موشەك باران دەكات

گروپی داعش سێ موشەكی كاتیوشا ئاراستەی قەزای خەبات دەكات، بەڵام خۆشبەختانە هیچ زیانێكی مادی‌و گیانی نەبووە.

بەپێی هەواڵێكی سۆمریە نیوز،  لەزاری چەند شایەتحاڵێك بڵاویكردەوە كە چەكدارانی داعش لە گوندی حەسەن شامەوە سێ گوللە كاتیۆشایان ئاراستەی خەبات كردوە.
پاش هێرشە موشەكییەكەی داعش، كۆپتەرە جەنگییەكانی سوپای عێراق ناوچەكەیان رۆماڵ كرد بۆ دۆزینەوە شوێنی چەكدارانی داعش.

قەزای خەبات دەكەوێتە سەر روباری خازر لەنێوان هەولێر ‌و نەینەوا‌و لە چەند رۆژی رابردوودا هێزی پێشمەرگە چەند هێرشێكی لەو شوێنەوە كرد.

هەر لەمبارەیەوە رزگار مستەفا قایمقامی قەزای خەبات بە (SNN)ی رایگەیاند چەكدارانی داعش لە ناوچەی بەرتلە‌و حەمدانیە  سێ گوللەی کاتوێشایان  ئاراستەی قەزای خەبات کردووە  بەڵام خۆشبەختانە ئەوگووللەی کاتوێشایانە لەدەرەوەی قەزاکە کەوتۆتە خوارەوە و راشیگەیاند خۆشبەختانە ھیچ زیانێکی گیانی و مادییشی بە داوە نەبووە .



PM:03:57:07/09/2014