زانیاری نوێ لەسەر شەرەتەقەکەی شەوی رابردووی گەڕەکی سێتاقانی هەولێر دەخرێتەڕوو

ئاسایشی هەولێر ڕایدەگەیەنێت" سەرجەم تەقەکەرەکانی شەوی ڕابردووی گەڕەکی سێتاقانی هەولێر دەستگیرکران کە بەهۆیەوە منداڵێک کوژرا". 

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیەکە توانیویانە ئەو باندە دەستگیر بکەن کە بە تەقە لە گەڕەکی سێتاقان ڕووبەڕووی هێزە ئەمنییەکان بوونەتەوە و لە ئەنجامدا منداڵێکی تەمەن هەشت ساڵان گیانی لەدەستداوە". 

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ سەرجەم دەستگیرکراوەکان کراوەتەوە و دەدرێنە دادگا.

ئێوارەی دوێنێ دووشەممە لە گەڕەکی سێتاقانی سەنتەری شاری هەولێر شەڕە تەقە لە نێوان هێزێکی ئەمنی و باندێکی ماددەی هۆشبەر ڕوویدا و لە ئەنجامدا دەستبەجێ منداڵێکی تەمەن هەشت ساڵان بە ناوی ئەنەس سالار، بەهۆی ڕووداوەکەوە کوژرا. 


AM:09:23:25/04/2023