هەسەدە، كوژرانی شەڕڤانێكی راگەیاند


 هێزەكانی سوریای دیموكرات كوژرانی یەكێك لە شەڕڤانەكانی ڕاگەیاند كە لەلایەن فڕۆكەیەكی سەر بە توركیاوە كرابووە ئامانج.

 بەپێی راگەیەنراوێكی هەسەدە، كاتژمێر 10:30 خولەكی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ئۆتۆمبیلێك كە یەكێك لە چەكدارەكانیانی هەڵگرتبوو لەكاتی بەسەربردنی پشووی جەژنی ڕەمەزان لە دەڤەری كۆبانی، بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی توركیا هێرشیكراوەتە سەر و بەو هۆیەوە شەڕڤانێكیان گیانی لەدەستداوە.

لە ماوەی رابردوودا توركیا بەهۆی فڕۆكەی بێفرۆكەوانەوە چەندینجار هێرشی كردۆتە سەر ناوچەكانی هەرێمی كوردستان و چەكدارانی پەكەكەی كردۆتە ئامانج.



PM:07:58:25/04/2023