بەهۆی دواكەوتنی مووچەكانیان مانیان گرتووە.. سەرۆكی شارەوانی سلێمانی، فەرمانبەرانی نەهاتووی سزاداوە


لەیلا عومەر، سەرۆكی شارەوانی سلێمانی سەرجەم فەرمانبەرانی نەهاتووی بۆ سەر كار سزا داوە ئەوەش بەهۆی مانگرتنیان لە بەرامبەر دواكەوتنی موچەكانیان كە تا ئەمڕۆش وەریان نەگرتووە.

بەپێی زانیارییەكانی (سپی) سەرۆكی شارەوانی سلێمانی بە فەرمانبەرانی راگەیاندووە هەر كەسێك مانگرتن رابگەیەنێت ئەوانەی فەرمانبەری هەمیشەیین سزا دەدرێن و ئەوانەشی گرێبەستن گرێبەستەكەی هەڵبوەشێنرێتەوە و كەسی دیكە لەشوێنیان دادەنرێت.

ئەوەش لەكاتێكدایە فەرمانبەرانی سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی تا ئێستا موچەی مانگی سێیان وەرنەگرتووە كە بەپێی خشتەی موچە دەبوو 18ی مانگ موچە وەربگرن.



AM:11:24:26/04/2023