ئاسایشی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت" بە تۆمەتی ھەڕەشەکردن لە ژنان، فێڵکردن و جادوکردن دوو کەس دەستگیرکران و ڕووبەڕوی یاسایان دەکەینەوە".
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی له راگهیهندراوێكدا بڵاویكردهوه" لە درێژەی کار و چالاکیەکانی ھێزەکانی ئاسایشی سلێمانی، لە ڕۆژی ١٣ی ئەم مانگە لەناو شاری سلێمانیدا، توانیان دوو تۆمەتبار بە ناوەکانی (أ ، أ ، ف) لەدایکبوی ١٩٧٥، (د ، ع ، م) لەدایکبوی ١٩٨٥ بە تۆمەتی ھەڵخەڵەتاندن و فریودان و ھەڕەشەکردن لە ئافرەتان و زۆرلێکردنیان بۆ کاری بە دڕەوشتی و جادوو و نوشتەکردن دەستگیربکەن".
ئاماژهی بهوهشكرد، چەندین ژن بونەتە قوربانی و لە ژێر ھەڕەشەدا بەکاریان ھێناون، دوای گەڵاڵەبونی زانیاری تەواو و وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، بەپێی مادەیی (٢)ی خراپ مامەڵەکردن بە ئامێرەکانی پەیوەندی و دەستدرێژی بۆ سەر ژنان و جادوكردن، "تۆمەتباران" دەستگیرکران.
له راگهیهندراوهكهدا ئەوەش هاتووە" لە هەمانکاتدا دەستگیرا بەسەر (چەکێکی جۆری ئێم فۆڕ، دوو دەمانچە، چەندین چەقۆ و خەنجەر، بڕێک پارەی ساختە، چەندین پەرتوک بۆ فێربوونی دوعا و نوشتە، مەوادی نوشتە و جادو)، پاشان تۆمەتباران روبەڕوی یاساکرانەوە، لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەیان بەردەوامە".