داوای ئازادکردنی عەلی مەحمود دەکرێت

 راگەیەنراوێک یەکێتی نوسەرانی جینۆسایدی کوردستان کە عەلی مەحمود ئەندامێکی چالاکییەتی داوای ئازادکردنی دەکەن.

لە راگەیەندراوێکدا یەکێتی نوسەرانی جینۆسایدی کوردستان کە بۆ رای گشتی کوردستان بڵاوکراوەتەوەو کۆپیەکی نێردراوە بۆ ( سپی ) هاتووە" دوای ئەوەی بەیانی رۆژی ٢٠٢٣/٤/٢٥ عەلی مەحمود محەمەد ناسراو بە عەلی سیاسی ئەندامی ئەنجومەنی باڵای یەکێتیەکەمان لەھەولێر لەلایەن ئاسایشەوە گیرا. دۆسیەکەی ئاراستەی پۆلیس کراوە بۆ لێکۆڵینەوە. لەم پرسەدا روو لەدادوەری لێکۆڵینەوەو دەسەڵاتی دادگای بەڕێز دەکەین، ناوبراو ئازاد بکات بەکەفالەت، چونکە پەڕاوی ناوبراو جیایە لەگەڵ کەسەکەی ترو، پەڕاوی جیابکرێتەوە".

ئەو رێکخراوە دەشڵێن "عەلی مەحمود ئەندامی ئەنجومەنی باڵای یەکێتی نوسەرانی جینۆسایدە یەکێکە لە چالاکوانەکانی مافی مرۆڤ، نەک تەنیا لەسەر ئاستی کوردستان، بەڵکو لەسەر ئاستی دەرەوەی وڵاتیش ناسراوەو ھەڵگری رەگەزنامەی ھۆڵەندیشە." 

یەکێتی نوسەرانی جینۆسایدی کوردستان داوای ئازادکردنی دەکەن و رەخنەش لە شێوازی دەستگیرکردنی دەگرن و دەڵێن" رەخنەمان ھەیە لە وێنەگرتنی و پیشاندانی لەکەناڵەکانی تەلەفزیۆن. دەزگاکانی حکومەت مافی گرتنە بەری رێکاری یاساییان ھەیە بەرامبەر بەو رووداوە، بەڵام پێویستە رێکارەکان بە ھاوسەنگی و بە تەواوەتی لەچوارچێوەی یاسادا بێت. 



PM:12:27:27/04/2023