دەربارەی گەرمای هاوینی ئەمساڵ روونكردنەوە دەدرێت


شارەزایەكی كەشناسی رایدەگەیەنێت، ئەمساڵ هاوشێوەی چەند ساڵێك لەمەوبەر هاوین گەرمتر نابێت، بەڵكو زیاتر كەشێكی فێنكتر روو لە ناوچەكانی هەرێم دەكات.

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی رایگەیاندووە، دوای وشكەساڵی دوو ساڵی پێشتر لەسەر ناوچەكان  بەھۆی ساردبوونەوەی ئاوی ناوچەكانی ناوەراست و رۆژھەڵاتی زەریای ھێمن واتا ڕوودانی دیاردەی لانینا لەنێوان ھاوینی ٢٠٢٠ بۆ زستانی ٢٠٢٣ كە ئەمەش گۆڕانكاری بەسەر كەشوھەوادا ھێنا.

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە، ھەرزوو لەماوەی ئەو دوو ساڵەدا ھۆشدارییان لەروودانی وشكەساڵیدا بۆ ناوچەكانی ھەرێمی كوردستان داوە كە لەبەھاری ٢٠٢٢یش رایانگەیاندووە كە وەرزی بارانی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣ باش ئەبێت كاریگەری ئەم دیاردەیە كەمتر ئەبێتەوە و وەك پێشبینییان كردبوو ئاستی دابارینی باران ھەر لەسەرەتای وەرزەوە تا كۆتای وەرزەكە سات بۆ سات باشتر بوو ئەوەش ھەنگاوێك بوو بۆ كۆتایی ھاتنی وشكە ساڵی لەناوچەكەدا.

ئاراس جەبار روونیكردۆتەوە، بۆ وەرزی ھاوینی ئەمساڵ كە بێگومان لەدوو ھاوینی ماوەی روودانی لانینا جیاوازتر دەبێت بۆ ھاوینی ئەمساڵ دیاردەی ئێل نینۆمان ئەبێت لەگەڵ گەرمبوونەوەی رۆژئاوای زەریای ھیند كە ھەردوو دۆخەكە لە ھاوینی دوو ساڵی پێشتردا پێچەوانەكەی بووە.

ناوبراو باسی لەوەكردووە، بۆ ئەمساڵ پێشبینیەكانی بەو جۆرەن كە ھاوینی ئەمساڵ بەتێكرای تەواوی وەرزەكە لەچاو دوو ساڵی پێشتر باشتر دەبێت لەرووی گەرماوە ماوەی مانەوەی شەپۆلە بەتینەكانی گەرما لەسەر ناوچەكە كورت ئەبنەوە ناوبەناو بارستە ھەوای فێنك لەنێون شەپۆلە گەرماكاندا ئەبێت، هەروەها ھەورە بروسكە و بارانبارینی ھاوینەمان زیاتر ئەبێت، ئەمەش بەو مانایە نایەت كە ھاوین باراناوی بێت، بەڵام حاڵەتی زیاتر لە دوو ساڵی پێشتر، كۆتای ھاتنی وەرزی گەرماش زووتر ئەبێت لە كاتی ساڵانی پێشتر ، بەھۆی روودانی دیاردەی ئێل نینۆ و ئەو گۆڕانكاریانەی بەسەر كەشوھەوای جیھاندا دێت لەماوەی خایاندنی پێشبینییان وایە وەرزی بارانبارین لە پایزی ٢٠٢٣ بەراورد بە سالانی رابردوو پێشبكەوێت و پایزێكی تەر و باراناویش ھەبێت نزیك ھاوشێوەی پایزی ساڵانی ٢٠١٥ یان ٢٠١٩ .



PM:09:21:27/04/2023