لە كاتێكی درەنگی شەودا گۆشتفرۆشێك لە سلێمانی داخرا


لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی سلێمانی لە كاتژمێر 1ی شەوی رابردوودا گۆشتفرۆشێكیان داخستووە.

قایمقامیەتی سلێمانی بڵاویكردەوە، كاتژمێر 1ی شەوی رابردوو بەهۆی پابەندنەبون بەمەرج و رێنماییەكانی كاركردن و ساغكردنەوەی گۆشتی بێمۆر، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی لیژنە هاوبەشەكان گۆشتفرۆشی گۆڵێ لە گەڕەكی ئیبراهیم ئەحمەد داخست و خاوەنەكەشی روبەڕوی رێكاری یاسایی دەكەنەوە.

هەروەها ئاماژەیان بەوەكردووە، لەكاتی سەردانی لیژنەكە، دەست بەسەر زیاتر لە (100) كیلۆگرام گۆشتی بێمۆردا گیراوە كە خاوەنەكەی بەنیاز بو،ە بەهاوڵاتیانی بفرۆشێت، ئەمەش پێچەوانەی رێنماییەكانی ڤێتێرنەرییە و پێویستە ئاژەڵ لەسەربڕخانەكان سەرببڕێت و لەلایەن دكتۆرەكانی سەربڕخانەكەوە پشكنینی بۆ بكرێت، پاشان مۆر بكرێت و بخرێتە بازاڕەوە.



AM:09:52:28/04/2023