زانیاری نوێ سەبارەت بەدابەشكردنی موچەی مانگی نیسان


بڕیارە لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتووەوە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی نیسان بكات.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم بە (ئێن ئاڕ تی) راگەیاند "پارەی پێویست بۆ دابەشكردنی مووچە لە بەردەستدایە و لە رێكەوتی ٢ی ئایار لیستی مووچەی مانگی چواری ئەمساڵ بڵاودەكرێتەوە".

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشداوە "ریزبەندی دابەشكردنی مووچە هاوشێوەی مانگەكانی پێشوو دەبێت و لە ئێستادا داهاتی ناوخۆ و داهاتی فرۆشتنی نەوتی ٢٣ رۆژی مانگی سێ لەلای حكومەتی هەرێمە و بەشی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران دەكات".

سەرچاوەكە وتویەتی "لە ئێستادا چاوەڕێی ناردنی ٢٠٠ ملیار دیناری حكومەتی عێراقن تاوەكو مووچە بەسەر فەرمانبەران دابەش بكەن و لە ئێستادا پارەی پێویست بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی چوار لە بەردەستدایە و تەنها بڵاوكردنەوەی لیستەكە ماوە".



PM:01:17:28/04/2023