ئەمڕۆ لەسەر رێگای (كەركوك - بەغداد) ئۆتۆمبێلێك وەرگەڕا و شۆفێرەكەی گیانی لەدەستدا.
بەپێی زانیارییەکان، ئەمڕۆ هەینی لە نزیك قەزای خورماتوو و لەسەر رێگای سەرەکی كەركوك - بەغداد، ئۆتۆمبێلێكی جۆری تۆیۆتا (پیكئەپ) كۆنتڕۆڵی لەدەستدا و وەرگەڕا.
بەهۆی ڕووداوەکەوە شۆفێری ئۆمبێلەکە كە تەمەنی (٢٣) ساڵە و دانیشتووی قەزای خورماتوو بووە گیانی لەدەستدا.