لە شەقامێکی سەرەکی سلێمانی تانکەرێکی سوتەمەنی گڕیگرت و بریندار هەیە

ئەمڕۆ هەینی لە سەر شەقامی سلێمانی بۆ تاسڵوجە تانکەرێکی سوتەمەنی گڕیکردووە و لە ئێستادا سەرقاڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەن.

سامان نادر بەڕێوەبەری فریاکەوتنی خێرا ڕایگەیاند، "ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگری سوتەمەنی کۆنترۆڵی لەدەستداوە و خۆی بە شۆستە و چوار ئۆتۆمبێلدا کێشاوە و دواتر گڕیگرتووە".

ئاماژەی بەوەشدا، چوار کەس برینداربوون لە روداوەکە و تەمەنیان لە نێوان ٣٣ ساڵ بۆ ٤٠ ساڵە و باری تەندروستیان جێگیرە و مەترسیان لەسەر نییە.

ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە ئاگرەکەیان کۆنترۆڵ کردووە.

بۆ بینینی ڤیدیۆکەی جۆینی تێلگرامی سپی بکە..




PM:07:09:28/04/2023