تاقیكردنەوەی كۆتایی وەرزی دووەمی خوێندكاران
لە هەرێمی كوردستان دەستی پێكرد و قۆناغەكانی (١و ٢ و٣)ی بنەڕەتی تەنها هەڵسەنگاندن دەكەن و
دواتر پشووی كۆتایی ساڵیان دەستپێدەكات.
دڵشاد عومەر، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی
سلێمانی بۆ میدیاكان ڕایگەیاند،
"٣٨٠هەزار خوێندكاریان هەیە لە هەزار و ٤٠٤
ناوەندی خوێندندا".
بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی دەشڵێت:
"پڕۆسەی خوێندنی ئەمساڵمان بە هێمنی بەڕێ كرد و گەیشتینە قۆناغی كۆتایی”.
وتیشی، "ئەوەی گرنگە تاقیكردنەوەی پۆلی
٩-یە لەمساڵدا، كە ٢٦ جۆر پرسیار هەیە و ناو و كۆدی خوێندكاران لەسەر پرسیارەكان هەیە”.
ئاشكراشی كرد،٣٨٠ هەزار خوێندكار هەیە، كە٤٠هەزاری پۆلی ١٢-یە و لە
٣ی حوزەیران تاقیكردنەوە دەكەن و٣٤٠ هەزاری هەموو قۆناغەكانی ترە، كە پۆلی ٩ ئەمڕۆ
لە ٤٦٣ هۆڵدا تاقیكردنەوە دەكەن و ٢٧ هەزار و ٥٥٤ خوێندكارن.