پێشبینی زیاتری دابەزینی دۆلار دەکرێت

هەرچەندە هەفتەی رابردوو بانکی ناوەندی عێراق ئاستی خستنە بازاڕی دۆلاری بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزاند کە زیاتر لە نیوملیار دۆلار بوو، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دۆلار دابەزینی بەخۆوە بینی، چاودێران پێشبینی دەکەن زیاتر داببەزێت.

بانکی ناوەندی عێراق لە سێ ڕۆژی هەفتەی ڕابردوودا ئاستی فرۆشتنی دۆلاری کەمکردەوە، بەڵام و بەهای دۆلاریش ڕوی لە دابەزین کردوە، لەو چوارچێوەیەدا بانکی ناوەندی بڕی ٥٤٦ ملیۆن و ٦٣٢ هەزار و ٢٢١ دۆلاری خستوەتە بازاڕەکانەوە، واتە بە تێکڕایی ڕۆژانە ١٨٢ ملیۆن و ٢١٠ هەزار و ٧٤٠ دۆلاری فرۆشتوە، بەراورد بە هەفتەی پێشووتر ڕێژەی فرۆشتنی ١٩،٤% کەمیکردوە.

زۆرترین خستنەڕوی دۆلار لە ڕۆژی چوارشەممە بوو کە ١٨٧ ملیۆن و ٨٨ هەزار و ٥٢٧ دۆلار بوو، کەمترنیش لە ڕۆژی سێەممەدا بووە کە ١٧١ ملیۆن و ٥٠٨ هەزار و ٣٦٦ دۆلار بوو.




PM:08:23:29/04/2023