حكومەتی هەرێم: نرخی بەنزین دەبێتە ٧٥٠ دینار



حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، نوێترین بڕیاری وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان لە سبەی دووشەممەوە، لیتری بەنزین دەبێتە ٧٥٠ دینار و "بە كوالێتیی بەرز” لە سەرتاسەری كوردستان بەردەست دەبێت.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێم بڵاویكردەوە، لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و بۆ بەرزكردنەوەی كوالێتیی بەنزین و یەكخستنی نرخی بەنزین، وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان لە یەكی ئایارەوە بۆ ماوەی یەك مانگ نرخی لیتری بەنزینی "جۆری نۆرماڵ” دەكاتە ٧٥٠ دینار بۆ سەرجەم ئۆتۆمبێلەكانی تایبەت، تاكسی، پاس و پیكاب.

هەر بەپێی هەواڵەكە وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان لەڕێگەی پاڵاوتگەكانی ناوخۆوە ئەم بەنزینە كوالێتییە بەرزە بەرهەم دەهێنێت و لێژنەكانی چاودێری و بەدواداچوون لە بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و كانزاكان لە پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكان بەهەمان میكانیزمی پێشوو، چاودێری بەدواداچوونی كوالێتیی بەنزین دەكەن، بەپێی ئەو خەسڵەتەی پەسەندكراوە لە وەزارەت بۆ هەموو بەرهەمێكی بەنزین.



PM:12:16:30/04/2023