لە سنوری پارێزگای هەولێر تەرمی ئەفسەرێکی پێشمەرگە دۆزرایەوە

نەخۆشخانەی گشتی بالیسان ڕایدەگەیەنێت" تەرمی ئەفسەرێکی پێشمەرگەیە گەیەندراوەتە نەخۆشخانەکەیان و لە ئێستاشدا تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی هەولێر کراوە". 

نەخۆشخانەی گشتی بالیسان لە قەزای شەقڵاوەی سنوری پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" بەیانی ئەمڕۆ تەرمی هاوڵاتیەکی تەمەن (٤٣) ساڵ گەیەندرایە نەخۆشخانەکەمان، دوای ئەنجامدانی شیکاری سەرەتای دەرکەوت ئاسەواری گولـلە بە جەستەیەوە دیارە".

ئەوەش هاتووە" بۆ لێکۆڵینەوەی وردتر لە ڕێگەی تیمی نەخۆشخانەکەمانەوە تەرمەکە ڕەوانە پزیشکی دادی لە شاری هەولێر کرا، لە ئێستاشدا پۆلیس پەڕاوی لێکۆلینەوەی بۆ ڕوداوەکە کردۆتەوە".

بەپێی زانیاریەکان، قوربانییەکە ناوی (ع، ح، ب)ە و پلەی موقەدەمە لە هێزی پێشمەرگەی کوردستان، باوکی چوار منداڵە.


AM:11:41:02/05/2023