بە درۆن سنووری قەزای ماوەت بۆردومانکرا

کەمێک پێش ئێستا دەوڵەتى تورکیا لە ڕێگەى درۆنەوە دووجار دەوروبەرى گوندى گەڵاڵەى لە قەزای ماوەت بۆردومان کرد. 

بەپێى زانییارییەکانی ماڵپەڕی (سپی میدیا)، نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە تورکیا لە ڕێگەى درۆنەوە دووجار دەوروبەرى گوندى گەڵاڵەى لە سنووری قەزای ماوەت سەر بە پارێزگای سلێمانی بۆردومان کرد.

تا ئێستا زیانە گیانى و مادییەکانى هێرشەکە بۆسەر گوندەکە نەزانراوە.

بۆ بینینی ڤیدیۆکە تێلیگرامی سپی جۆین بکە



PM:12:18:02/05/2023