بە پێی زانیاری رۆژنامەگ لیکیپی فەرەنسی وێستگەی داهاتووی میسی لەم،سێ شوێنە تێپەڕ ناکات.
لیکیپ ئاشکرای دەکات بەرشەلۆنە و هیلالی سعودی خولی یانەکانی ئەمریکا وێستگەی داهاتووی ئەستێرەکەی تانگۆ دەبێت.
ئەمە لە کاتێکدایە ئەگەری سزادانی میسی هەیەو هۆکاری سزادانەکەشی بۆ ئامادەنەبوونی مێسی لە مەشق و ڕاهێنانەکاندا نییە، بەڵکو بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی ڕاگیراوە، یانە پاریسییەکەش بەم جوڵەیە هەوڵدەدات دۆخەکە بە قازانجی ئەو بگۆڕێت.
بە پێی زانیاری میدیای ئەرجەنتین لیۆ زۆر دوورە لە نوێبوونەوە و ئەگەر سزادانی پشتڕاست بکرێتەوە، سبەی بەیاننامەیەکی یانە پاریسیەکە بڵاودەکرێتەوە.
میسی لە رۆژانی رابردوو سەردانی سعودیەی کردووە بە بێ پرسی یانەکەی.