ڕیاڵ مەدرید نرخی بەرگریکارێکی دیاری دەکات

پێشبینی دەکرێت یاریزانە فەرەنسیەکە فێرلاند مێندی لە کۆتایی ئەم وەرزەدا ڕیزەکانی یانەی ڕیال مەدرید بەجێبهێڵێت بۆ ئەوەی ئەزموونێکی نوێ لە ژیانی وەرزشیدا تاقیبکاتەوە.
 یاریزانە تەمەن 27 ساڵەکە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی شاهانە هەیە کە لە مانگی حوزەیرانی 2025 کۆتایی دێت.
 ئەو یاریزانە کاریگەری لەسەر ئەو ژمارە زۆرەی پێکانە هەبوو کە تووشی بوو، چونکە لە 53 یاریدا بەشداری نەکرد و 353 ڕۆژ لە دووری  تیپەکە بوو

 ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە لە ڤاڵدێبیباس ئەو یاریزانە بەدەر لە تیپەکە دەزانن، بەتایبەت دوای ئەوەی بریکارەکەی داوای زیادکردنی مووچەی کردووە، ئەمەش لەلایەن ئیدارەی یانە ئیسپانییەکە ڕەتدەکرێتەوە.
 ڕیال مەدرید مێندی بە نرخی 30 ملیۆن یۆرۆ خرایە بازاڕەوە، کە کەمترە لەو نزیکەی 50 ملیۆن یۆرۆیەی یانەی شاهانە لە کاتی گرێبەستکردن لەگەڵ ئەو یاریزانە دابووی.
 یانەی پاریس سانجێرمان ئارەزووی بەدەستهێنانی خزمەتگوزارییەکانی هەیە جگە لە زۆرێک لە یانەکانی خولی ئینگلیزی.


PM:12:53:04/05/2023