لە هەولێر دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا دەستپێدەکات

بریارە سبەینێ لە هەولێر دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا دەستپێبکات. 

سەرچاوەیەکی ئاگادار ئەمڕۆ پێنج شەممە بە میدیاکانی ڕاگەیاند" سبەینێ هەینی لە پارێزگاکانی هەولێر و بەغداد و بەسرە پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا بەرێوەدەچێت کە ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت".

ئاماژەی بەوەشکرد، پێنج هەزار و ٧٤١ کەس هەڵگری رەگەزنامەی تورکیان لە عێراق و لەو ژمارەیەش سێ هەزار و ٨٣٤ کەسیان لە هەولێرن. 

هەروەها بریارە لە هەولێر دوو سندوقی دەنگدان و لە بەغدا سندوقێک و لە بەسرەش یەک سندوق دابنرێت و پرۆسەی دەنگدانەکە سێ رۆژ بەردەوام دەبێت کە رۆژانە کاتژمێر ٩ی بەیانی بۆ ٩ی شەو بەردەوام دەبێت.


PM:01:36:04/05/2023