لاهور جەنگی سەردانی یەکگرتوو و کۆمەڵ‌و ماڵی هاوكار جاف دەکات


لاهور جەنگی ئەمڕۆ پێنج شەممە لە سەردانێکیدا بۆ هەولیر سەردانی هەریەک لە عەلی باپیر ئەمیری کۆمەڵ و سەلاحەدین بەهادین ئەمینداری یەکگرتوو، ماڵی هاوکاری جافی کرد.

میدیاکانی نزیک لاهور جەنگی و میدیای یەکگرتوو و کۆمەڵ  ئەم چالاکییەی لاهور جەنگیان بڵاوکردەوە، بەڵام هەریەک لە کۆمەڵ و یەکگرتوو لاهور جەنگیان بە " هاوسەرۆکی یەکێتی " ناوزەد نەکرد، بەڵام چەند میدیایەکی نزیک پارتی بە " هاوسەرۆک " ناوەزدیان کرد. 

هەر ئەمڕۆ لاهور جەنگی سەردانی ئەفسەریی دژە تیرۆری یەکێتی، هاوکار جافی کرد کە ساڵی پار لە هەولێر لەرێگای بۆمبێكەوە کە خێزانەکەشی لەگەڵدا بوو کرایە ئامانج و گیانی لەدەستدا.

  





PM:09:38:04/05/2023