کاتی چارەسەری کێشەی مووچەخۆرانی هەرێم راگەیەندرا


پەرلەمانتارێکی فراكسیۆنی یەكێتی راگەیاند" چاوەڕواندەكرێت لە دوای ١٠ی ئەم مانگەوە یاسای بودجە لە پەرلەمان بخرێتە بەرنامەی كارەوە و پەسەند بكرێت و ئەو فشارانەی سەر هەرێمی كوردستان لە دوای پەسەندكردنی یاسای بودجە كەمدەبێتەوە".

بڕیار رەشید پەرلەمانتاری کوردی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند " بەغداد نەوتی هەرێمی كوردستان دەفرۆشێت و مانگانە پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجەی عێراق رەوانە دەكرێت و لەو ٤٠٠ ملیار دینارە زیاتر بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت."

ئەوەشی خستەڕوو کە یاسای بودجە لە پەرلەمانی عێراق پەسەندبكرێت، هەرێمی كوردستان كێشەی مووچەی نامێنێت و مانگانە زیاتر لە یەك ترلیۆن دیناری لە بەغدادەوە بۆ رەوانە دەكرێت.

ئەوە لە کاتێکدایە کە ئەم هەفتەیە ئاواتی شێخ جەناب وەزیری دارایی ئاشکرای کرد کە پارەی پێویست لەبەردەست نییە بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسان کە تا ئێستا دابەشکردنی دەستپێنەکراوە.



AM:12:29:05/05/2023