رۆژنامەنوسە ئەرجەنتینیەکە وێستگەی داهاتووی میسی ئاشکرادەکات

گاستۆن ئیدۆڵ رۆژنامەنوسی ئەرجەنتینی کە نزیکە لە میسی وێستگەی داهاتووی ئەستێرەکەی تانگۆ ئاشکرادەکات.

بە پێی زانیارییەکانی ئەم رۆژنامەنوسە  لە ئێستادا تەنها بەرشەلۆنە پاڵێوراوە بۆ ئەوەی ببێتە  خاوەنی  میسی،  لیۆ میسی تەنها بیر لە بەرشەلۆنە دەکاتەوەو نایەوێت بۆ هیچ یانەیەکی تر یاری بکات.

ئەمە لە کاتێکدایە میسی ئۆفەری ساڵانەی 400ملیۆن یۆرۆیی یانەی هیلالی سعودیەی رەتکردەوە.


PM:05:25:05/05/2023