مەسرور بارزانی داوا دەكات پلەی باڵاترین ئەفسەری وەزارەتی پێشمەرگە بەرز نەكرێتەوە

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان (ماوە درێژكراوە) داوای لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێم (ماوە درێژكراوە) كردووە پلەی بەرزترین ئەفسەری وەزارەتی پێشمەرگە كە یەكێتییە بەرز نەكرێتەوە.

سەركۆ گەڵاڵی، پەرلەمانتاری یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان لە فەیسبووكی خۆی بڵاویكردۆتەوە "سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان به نووسراوی فەرمی داوا له سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەكات پلەی (لیوا روكن بەختیار محەمەد سدیق) باڵاترین ئەفسەری ناو وەزارەتی پێشمەرگه كە یەكێتییه، بەرز نەكرێتەوه".

سەركۆ گەڵاڵی وتویەتی "واژووەكەی سەرۆكی حكومەت رەهاترین دەستوەردانی حزبی لەناو كایەی حوكمڕانی كوردیدا نیشان دەدات، كاتێك تەنها بۆ ئەفسەرانی حزبەكەی خۆی پله بەرزكردنەوه به رەوا دەزانێت".





PM:07:30:05/05/2023