ڕۆژنیوز: ژنە سیاسەتمەدارێكی كورد لەفڕۆكەخانەی هەولێر دەستگیركراوە


ئاژنسێكی نزیك لە پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) رایدەگەیەنێت "ئەمڕۆ ژنە سیاسەتمەدارێكی كورد كە نەخۆشییەكی سەختی هەیەو بەمەبەستی چارەسەری پزیشكی هەوڵیداوە بچێتە دەرەوەی هەرێم، لەلایەن هێزەكانی پارتیەوە لەفڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر دەستگیركراوە".

ئاژانسی ڕۆژنیوز بڵاویكردەوە "ئەمڕۆ ئەزمیە ئارسو، ژنە سیاسەتمەداری كورد كە خەڵكی شاری شرناخی باكوری كوردستانە و نەخۆشییەكی سەختی هەیە، هەوڵی داوە بەمەبەستی چارەسەر ڕوو لەدەرەوەی وڵات بكات، بەڵام لەفڕۆكەخانەی هەولێر دەستگیركراوە".

رۆژنیوز روونیكردۆتەوە "كەسوكاری ئەو سیاسەتمەدارە لەبەدواداچوندان بۆ زانینی چارەنووسی ئەزمیە، بەڵام تائێستا هیچ زانیارییەكیان لەبارەیەوە دەستنەكەوتوەو نازانن ئاخۆ لەكوێ زیندانیكراوە و چی بەسەر هاتووە".



PM:02:41:06/05/2023