بڕیارە ئەم هەفتەیە دەروازەی نێودەوڵەتی زێت لە نێوان هەرێمی كوردستان و توركیا بە فەرمی بكرێتەوە.
هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، ڕایگەیاندووە، بڕیارە لەڕێوڕەسمێكی فەرمیدا و بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و توركیا، ئەم هەفتەیە بە فەرمی سنوری نێودەوڵەتی زێت بەڕووی گەشتیاراندا دەكرێتەوە و لە قۆناغی دووەمیشدا كار بۆ ئەوە دەكرێ تێیدا بزاڤی بازرگانی بەگەڕ بخرێت.
دەروازەی نێودەوڵەتی زێت، دەكەوێتە سنووری ناحیەی شێروانمەزن، لە قەزای مێرگەسۆری سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و دەبێتە دەروازەیەكی نوێی نێودەوڵەتی لەنێوان هەرێمی كوردستان و توركیا.