شەپۆلێکی هەورە بروسکە و تاوە باران روو لە گەرمیان‌و سلێمانی دەکات


پسپۆرێکی بواری کەشناسی ئاماژە بۆ هاتنی شەپۆلێکی هەورە برووسکە و تاوە باران دەکات  لە دەریای سورەوە هەڵیکردوەو لە هەندێک ناوچەی عێراقەوە بەرەو گەرمیان دەڕوات و سلێمانیش دەگرێتەوە.

ئاراز جەبار پسپۆری بواری کەشناسی لە پۆستێکدا دەڵێت " لە ئێستادا کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆکەی دەریای سوور لەسەر ناوچەکانی رۆژئاوای عێراقە لە پارێزگای ئەنبار کەڵەکە ھەوری بروسکە چالاکبووە ، سبەی نزیک کاتەکانی ئێوارە تا درەنگی شەو ئەم حاڵەتە ناسەقامگیریە ناوچەکانی سنوری گەرمیان و ھەڵەبجە و بەشێکی سلێمانی ئەگرێتەوە".

ئەو پسپۆرە دەشڵێت " لەگەڵیدا خێرای بای باکوری خۆرھەڵات چالاکەبێت وە ھەورە بروسکەی بەھێز چالاکەبێت کە ھەورەبروسکەی ئەم کاتەش بەھێز و چالاکترە لەکاتەکانی پێشتر ، سەبارەت بە بارانەکەش تاو تاوەبێت زیاتر لەسنوری گەرمیان بەشی خۆرھەڵاتی کە ھاوسنورە لەگەڵ ناوچە سنوریەکان تاوە بارانەکان بەخوڕ بن لەناوچەکانی دیکەی گەرمیان ھەورەبروسکەیەکی وشک یان نمە بارانی ئەبێت".

ئەوەش دەخاتەڕوو کە لەسنوری پارێزگای ھەڵەبجەش بەھەمان شێوە ھەندێ لەتاوەکان بەخوڕ ئەبن لەسنوری پارێزگای سلێمانیش لەناوچەکانی خۆرھەڵاتی پارێزگاکەوە تا ناوچە شاخاویەکان تاوە بارانەکان ھەندێک کات بەخور ئەبن، بەڵام لەسەنتەری سلێمانیەوە بۆ خۆرئاوای پارێزگاکە حاڵەتەکە لاواز ئەبێتەوە بۆ نمە باران ..

ئاراز جەبار دەشڵێت "ئەم ھەورانە بۆ سەر ناوچەکانی رۆژھەڵاتی کوردستان زیاتر چردەبێتەوە ئەگەری بارانێکی زیاتر و تەنانەت بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو لەھەندێ شوێندا ئەبێت". 
 



PM:09:44:08/05/2023